ukrain
Plus4
پێش ٢ ساڵ

لێکەوتەکانی جەنگی ئۆکراین ئابوری و سەربازی هەموانی نارەحەت کردووە

لە گەڵ نزیک بونەوە لە تێپەڕبونی مانگێک بە سەر جەنگی ڕوس و ئۆکراین لێکەوتەی خراپی ئابوری و سەربازی دەرکەوتوە لە سەر لایەنەکانی شەڕکەرو ووڵاتانی دەوروبەری ، لە هەمان کاتدا ووڵاتانی ئەوروپا و ڕوسیا جەنگێکی دەرونی دژ بە یەکتر بە ڕێوە دەبەن دەربارەی ڕوداوەکان کە لە کۆتایدا براوەی جەنگەکە کێ دەبێت. بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ چوارشەممە سەرۆکی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڵێنی بە ڕوسیا داوە کە ووڵاتەکەیان ئابوری ڕوسیا ئیفلیج دەکات لە بەرمبەردا سەرۆکی ڕوسیا دەڵێت هەوڵدان بۆ بە چۆکهێنانی ڕوسیا سەرکەوتو نابێت...

ئەمەو بە گوێرەی ووتەی شارەزایان وای دەبین کە ڕوسیا ئۆکراین و تەواوی ووڵاتانی دونیا زەرەرمەند دەبن لە گران بونی نرخی سوتەمەنی لە نەوت و گازی سروشتی و بەنزین و وە هەروەها نرخی گەنم و پێویستیەکانی تری ژیانی ڕۆژانە بەو پێیەی ڕوسیا و ئۆکراین بەرهەمهێنەری سەرەکی گەنمن لە جیهان.