زيدي و ليزةى دارايي
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 2 saet

عەلی زەیدی سەرۆكی وەزیرانی عێراق بەئامادەبونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، میوانداری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كردووە.

 

لەكۆبونەوەكەدا پێی وتوون، لەپڕۆسەی نەهێشتنی گەندەڵیدا، هیچ كەسێك هێڵی سوور نییە و داوای لێكردوون رۆڵی چاودێری خۆیان بگێڕن و هاوكاری حكومەت بن لەوشككردنی سەرچاوەكانی گەندەڵی.

 

رونشیكردوەتەوە، بەرنامەی ستراتیژی حكومەت خۆی لەبونیادنانی ئابورییەكی نوێ دەبینێتەوە، دەیەوێت دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئەمنییەكانی بێ گەندەڵی بن.

 

سەرۆك وەزیران پێشی وتوون كە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان خواستیان هەیە لەعێراق وەبەرهێنان بكەن و دامەزراوە جیهانییەكانیش لەبواری پارە ئامادەن لەروی ئابورییەوە پشتیوانی بەغدا بكەن.