سەلاحەدین
Plus4
berî 20 deqîqe

پێکهێنانی پەرلەمان خواستی هەمولایەکمانە، بەڵام بەو شێوەیە نا کە لەتبکرێت‌و دابەشبکرێت


سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان نیگەرانیی قوڵی خۆی لەدروستبونی تەنگژەی نوێ لەنێوان پارتی‌و یەکێتیی دەربڕیوه‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئەگەرچی پێکهێنانی پەرلەمان خواستی هەمولایەکمانە، بەڵام بەو شێوەیە نا کە لەتبکرێت‌و دابەشبکرێت.

دەشڵێت ، پەرلەمانێکی لەتبوو، زۆر خراپەو نەبونی باشترە لەوەی ببێتە مایەی لەتکردنی هەرێم.

ئاشکراشیکردوه‌، پێشتر ئومێد هەبوە دۆخەکە بەرەو باشتر بچێت‌و ئەوان هاوشانی دۆستان‌و لایەنەکانی دیكه‌ هەوڵی زۆریانداوە بۆ یه‌كخستنى پارتی‌و یەکێتیی، بەڵام  "دیارە جارێکی دیکە گرفت‌و ئاستەنگ دروستبوەتەوە".