ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
ماڵەپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردووەتەوە، وەجبەیەكی نوێی دۆلاری كاش بەبڕی (500 ) ملیۆن دۆلار گەیشتووەتە عێراق.
ئاژانسە نیمچە فەرمییەكەی حكومەتی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكەوە گواستوێتێوە كە بانكی فیدڕاڵی ئەمریكا وەجبەیەكی نوێی دۆلاری كاشی بۆ بانكی ناوەندیی عێراق ناردووە كە بڕەكەی 500 ملیۆن دۆلارە.
ئاژانسەكە دەڵێت: ئەم بڕە پارەیە بەرەزامەندی بانكی ناوەندیی عێراق لەمامەڵەكانی پەیوەندیدار بە گەشتیاران و حەواڵەی دەرەكیدا بەكاردەهێنرێت.




