رۆبۆت
Plus4
berî 1 saet

بەپێی دوا راپۆرتی فیدراسیۆنی جیهانیی روبۆتیک، چین لە ساڵی ٢٠٢٥ دا نزیکەی لە٥٩%ـی روبۆتە پیشەسازییە تازە جێگیرکراوەکانی جیهانی  دروستکردوە.

فیدراسیۆنەکە دەڵێت؛ چین پێگەی خۆی وەک گەورەترین بازاڕی رۆبۆتی پیشەسازی لە جیهاندا بەهێزتر کردووە و لەو ساڵەدا ٣٥٤ هەزار روبۆتی پیشەسازی لە چین دروستکراون و خراونەتە خزمەتی پیشەسازییەوە.

چین بەردەوامە لە پێشکەوتنەکانی و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، بە رێژەی لە٢٠% دروستکردنی رۆبۆتی زیادکردوە و ریکۆردەکەی خۆی جارێکیتر شکاندوەتەوە