لەسێدارەدان
plus4
پێش 8 کاتژمێر

ئەمڕۆ، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، سزای لەسێدارەدان و دوو جار زیندانیی تاهەتایی بەسەر دکتۆر سیروان مەحموود سەپاند.

دکتۆر سیروان کە پزیشکێکی بەناوبانگی هەولێر بوو، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی هەولێر لەسەر تاوانی کوشتنی خەسوو خەزووری سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد، هاوکات لەسەر کوشتنی هاوسەرەکەی 20 ساڵ زیندانی و لەسەر کوشتنی خوشکی هاوسەرەکەیشی 20 ساڵی تر زیندانیی بۆ دەرکرد.

دکتۆر سیروان مەحمود، ڕۆژی 13-03-2025، هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و هەریەکە لەهاوسەرەکەی و خوشکی هاوسەرەکەی و خەسوو خەزووری لەماڵەکەیان لەگەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر بەدەستڕێژی فیشەک کوشت.