plus4
berî 56 deqîqe
بەمەبەستی دروستکردنی بەنداوی داقوق و تەرخانکردنی پارەی پێویست لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٧، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێز موسەنا تەمیمی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقم کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە وردی گرنگیی دروستکردنی بەنداوەکەم ڕوونکردەوەو نووسراوێکم ڕادەستی بەڕێز وەزیر کرد، بەخۆشحاڵییەوە بەڕێزیان ڕەزامەندیی پیشانداو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کرد بە مەبەستی کار لەسەرکردنی و داواکردنی بودجە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٧ .




