Plus4
berî 8 deqîqe
خۆیان لەبەراز دەربازکرد و کێشاویانەتە ستۆنێکی کارەبادا
لەنێوان هەردوو گوندی عەلی سەرای و تۆپزاوای کاکەیی، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە ستۆنێکی کارەبادا کێشاوەو سەرنشینەکانی بریندارن.
محەمەد ئەڵماس پەیامنێری plus4 لەداقوق رایگەیاند: سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە (باوک و کوڕێک) بونە و بەڕێگاوە بونە بۆ گۆڕستانی عەلی سەرای بەمەبەستی بەشداری لەمەڕاسیمی ناشتنی هاوڵاتییەک.
رونیکردەوە، بەراز هاتووەتە سەر رێگایان و خۆیان لاداوە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە کێشاویانەتە ستۆنێکی کارەبادا و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.




