Plus4
berî 9 deqîqe
ئاسۆ مامەند بۆ قەحتان وەنداوی
بێ جیاوازی خزمەتی پێکهاتەکانی کەرکوک بکە
#ئاژانسی_هەواڵی_plus4
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی قەحتان وەنداوی پارێزگای نوێی کەرکوک کردو تێیدا دەڵێت، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز قەحتان وەنداوی دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو پارێزگاری کەرکوک.
بە هیوام بەڕێزیان لەم ئەرکەیاندا سەرکەوتووبن، و بتوانن لەو ماوەیەی کە لەم پۆستەدا دەمێننەوە، بەبێ جیاوازیی خزمەتی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەنی پارێزگای کەرکوک بکات.




