plus4
berî 1 saet
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فلای دوبەی کە نزیکەی ١٥٠ سەرنشینی ئیسرائیلیی تێدابوو، لە کاتی گەشتەکەیدا لە دوبەیەوە بۆ تەلئەڤیڤ ، لە کاتی گەیشتنی فڕۆکەکە بە ئاسمانی وڵاتی ئوردن فڕۆکەکە کۆدی ٧٧٠٠ـی ناردووە کە ئاماژەیە بۆ باری لەناکاو، دواتریش کۆدی ٧٥٠٠ـی ناردووە کە بۆ حاڵەتی دەستوەردانی نایاسایی و گومانی رفاندن بەکاردێت.، بەو هۆیەوە ئیسرائیل دوو فڕۆکەی جەنگیی بۆ چاودێریکردنی رەوانە کرد.
راشیان گەیاند بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەکە کاژێر ٧:٠٥ـی بەیانی لە دوبەیەوە فڕیوە و بڕیار بووە ٩:٣٠ بگاتە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن لە تەلئەڤیڤ.
ئاماژە بەوەشدرا کە فڕۆکەکە بە ناچاری لە فڕۆکە خانەی تەبوک لە عەرەبستانی سعودی نیشتۆتەوە بە سەلامەتی ،




