مارینز
plus4
berî 54 deqîqe

پنتاگۆن بەفەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان لە عێراق راگەیاند

 

شۆن پارنێڵ، ووتەبێژی سەرەکیی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بەفەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی د١١اعشی لە عێراق راگەیاند.

دەشڵێت، بەکشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی هەولێر، خاڵی سەرکەوتوانەی ئەو ئەرکە 12 ساڵەیەیە بە کۆتا هات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، چاوەڕوان دەکەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرکردایەتیی هەوڵە بەردەوامەکان بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و لەناوبردنی پاشماوەکانی دا١١عــ....ــش.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، بەردەوام دەبن لە پێشکێشکردنی مەشق و راهێنان و پشتیوانیی هەواڵگری بۆ هاوبەشە عێراقیی و کوردەکان لە هەرێمی كوردستان.