فاتمە
plus4
berî 51 deqîqe

رۆژی سێشەممە شا محەممەدی شەشەم پادشای مەغریب لە کۆشکی پادشایەتی لە ریباتی پایتەخت پێشوازی کرد لە فاتمە زەهرا مەنسوری وەک یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت لە مێژوی شانشینی مەغریب ، ئەم دەستنیشان کردنەش دوای ئەوە هات  پارتەکەی فاتمە  پارتی ( الاصالة و المعاصرة )توانی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێ لەهەڵبژاردنەکانی ٢٣ ئەیلول .

بە گوێرەی دەستوری پادشایەتی مەغریب لە مادەی ٤٧ ، پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرکەوتنی ئەنجامەکان پادشای وڵات کەسێک لە لایەنی براوە رادەسپێرێت کە کابینەی نوێ پێک بێنێت ، ئەمەش یەکەم جارە لە مێژووی مەغریب خانمێک ئەو پۆستە وەربگرێت .