حمه ئيتؤ
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

ئاکۆ بیبانی رۆژنامەنوسی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە، سبەی سێشەممە، محەمەد سامی ناسراو بە حەمە ئیتۆ یاریزانی یانەی نەورۆز کە خەڵکی کەرکوکە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراقەوە دەکات.
 دەشڵێت: ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کەرکوک کارگەی دروستکردنی یاریزان و ئەستێرەیه بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق.
پێشتریش ژمارەیەک یاریزانی کەرکوک لەریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریانکردووە هاوشێوەی یونس مەحمود، دارا سور، یونس شکور، فەرحان شکور و شێرکۆ کەریم.