ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
زوهیە بن قارە، ژنە ئاسنینەكەی جەزائر توانی سەركەوتوبێت لەبەدەستهێنانی دەنگی خەڵك و ببێتە پەرلەمانتار لەوەڵاتەكەی.
لەیەكەم دەركەوتنیدا دوای بونی بە پەرلەمانتار، روبەروی رەخنەو سوكایەتی و گاڵتەجاڕییەكی زۆر بوەتەوە و بە پیاوی دەشوبهێنن.
زوهیە بن قارە؛ پێشتریش كاتێك بوە سەرۆكی شارەوانی بەهەمان شێوە دوچاری هەڵمەتێكی سوكایەتیكردن بوەوە.
بەهۆی سیما و دەنگێوە، خەڵك بە پیاوی دەشوبهێنن و دەڵێن: پیاوێكە بە سەرپۆشەوە.
لەبەرانبەر ئەو هەڵمەتانەدا، زوهیە دەڵێت: "هیچ باكم نییە و گرنگیشی پێنادەم، ئەوەی خەڵك بە عەیبەی دەزانن، لەدەستی خۆمدا نییە و هیچ كەسیش دەسەڵاتی گۆڕینی نییە، هەموو ئەوانەی سوكایەتی دەكەن دەیاندەمە دادگای ئاسمان و سزای خۆیان وەردەگرن، هەموو جارێكیش وتومە: هەر كەسێك دەسەڵاتی خوای هەیە با پێمانی نیشاندا.."




