berî 1 saet
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند : کەسێکیان دەستگیرکردووە خۆی وەک ژن ناساندووە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە و هەڕەشەی لێکردوون، لە بەرانبەر سڕینەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێکردوون .
راشیگەیاند تاوانبارەکە دانیشتووی شارۆچکەی هەریرەو لە ڕێگەی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووک بە ناوی (Bexall Jamal) خۆی وەک ئافرەت ناساندووە و هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی پیاوان پاشان هەڕەشەی لێ کردوون و لە بەرامبەر سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێیان کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا پارەی لەچەندین کەس وەرگرتوە.
ڕونیشیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.




