كتيبخانةي ناوةنديي كةركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

رێوشوێنە هونەری و ئیدارییەکانی دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق دەستیپێکردووە لەپێناو تۆمارکردنی کتێبخانەی ناوەندیی کەرکوک لە تۆماری (یادگەی جیهان)ـــدا.

 

( تۆماری یادگەی جیهان ) پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆـوە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە.

 

ئەم بەرنامەیە هاوتای "شوێنەوارە جیهانییەکانی یونسکۆ"یە، بەڵام تایبەتە بە پاراستنی دۆکیومێنتەکان. هەر دۆکیومێنتێک، دەستنووسێک، نەخشەیەک، تۆمارێکی دەنگی و ڕەنگاوڕەنگ کە خاوەن بەهایەکی جیهانی و مێژوویی بێت، دەتوانرێت لەم تۆمارەدا بناسێنرێت و لە لەناوچون بپارێزرێت.

 

ئێستا هەوڵدەدرێت کتێبخانەی ناوەندی کەرکوک لەم بەرنامەیەدا بپارێزرێت، چونکە بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیرییەکانی عێراق دادەنرێت، لە ساڵی ١٩٣٧ بە فەرمی کراوەتەوە.

 

خاوەن 40 بۆ 45 هەزار سەرچاوەی چۆراوجۆرە.