Plus4
berî 9 saet
مێشولە میز بەسەر جەستەی مرۆڤدا دەکات..؟
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە؛ "مێشولە تەنها بە پێوەدانی مرۆڤ و مژینی خوێنەکەی ناوەستێت، بەڵکو پێش ئەوەی بفڕێت میزی بەسەردا دەکات."
بەپێی توێژینەوەکە، هۆکاری ئەم رەفتارەی مێشولە بۆ سێ خاڵ دەگەڕێتەوە کە یارمەتی مانەوەی دەدەن لە ژیاندا:
(¹) مێشولەی مێینە کاتێک خوێن دەمژێت، بڕێکی زۆر شلەمەنی کتوپڕ دەچێتە جەستەیەوە کە کێشی دەگەیەنێتە دوو هێندەی کێشی خۆی، بۆ ئەوەی قورس نەبێت و بتوانێت بە خێرایی بفڕێت و ڕزگاری بێت یەکسەر ئاو و خوێ زیادەکانی ناو خوێنەکە لە ڕێگەی کۆمەوە دەرەکات تا کێشی سووک بێت.
(²) مێشولە تەنها پێویستی بە پڕۆتین و خڕۆکە سورەکانی خوێنە بۆ ئەوەی هێلکەکانی پێ پێبگەیەنێت. شلەی خوێن (پلازما) بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە کە سودی بۆ مێشوولەکە نییە، بۆیە جەستەی وەک فلتەرێک کاردەکات؛ ئاوەکە جیا دەکاتەوە و دەیکاتە دەرەوە و پڕۆتینە بەسوودەکە لە ناو سکیدا کۆدەکاتەوە.
(³) خوێنی مرۆڤ گەرمە (نزیکەی ٣٧ پلەی سیلیزییە). کاتێک مێشولەکە ئەم خوێنە گەرمە دەمژێت، مەترسی هەیە پلەی گەرمی جەستەی زۆر بەرز بێتەوە و بمرێت. دەرکردنی ئەو دڵۆپە شلەمەنییە و مانەوەی بۆ چەند چرکەیەک بە جەستەیەوە، پلەی گەرمی سکی مێشوولەکە بە ڕێژەی ٤ پلە دادەبەزێنێت و لە مردن دەیپارێزێت.




