nergz
plus4
پێش ٢ ساڵ

نێرگز قادر خانمە پێشکەشکارو میدیاکاری کەرکوکی لەرونکردنەوەیەکدا ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە ژەهرخواردن و دەرمان خواردنی دەکەن، دەشڵێت " باری تەندروستیم جێگیرە ."

 

لەرونکردنەوەکەدا دەڵێت " دوای گەڕانەوەم لە دەوام باری تەندروستیم تێک چوو ئازارێکی زۆر لە گەدەم دا دروست بوو ، بەو هۆیەوە لەگەڵ براکانم سەردانی نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاریم کرد دوای ئەنجامدانی چەند پشکنینێک دەرکەوت کێشە لە گەدەم هەیە بە هۆی وەرگرتنی جۆرە دەرمانێک کە دکتۆر لە رۆژانی پێشتر بۆی نووسی بووم."