زیادەرۆیی
plus4
پێش مانگێک

ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەی قەرەهەنجیری لقی 19ی پارتی دیموکراتی کوردستان، زەوییەکی بەردەم بارەگاکەیان داگیرکردووەو سیمیان کردووە.

ئیدارەی ناحیەکەو پۆلیسی قەرەهەنجیر بەفەرمی پارتیان ئاگادارکردووەتەوە سیمەکەی هەڵگرێت و دەستبەرداری زەوییەکە ببێت بەپێچەوانەوە لەرێگەی لیژنەی لابردنی زیادەڕۆوە شۆفڵ دەبەنە سەریان و زیادەڕۆییەکان لادەبەن.