عەلی زەیدی
berî 2 saet

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە : عەلی زەیدی لە پارێزگای کەربەلاوە پرۆژەی ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوون - دەستپێشخەریی وەتەنی   ٦٠ هەزار پارچە زەوی لەخۆدەگرێت و وەک پشکی ئەو پارێزگایە دیاری کراوە.

سەرۆک وەزیران لە وتارێکیدا لە کاتی راگەیاندنی پرۆژەکدا ئاماژەی بەوە کرد: سەردانەکەی تەنها بۆ دانانی بەردی بناغە نییە، بەڵکو بۆ چەسپاندنی مافێکە کە هاووڵاتیی عیراقی ساڵانێکە چاوەڕێی دەکات. روونیشی کردەوە هەڵبژاردنی کەربەلا بۆ راگەیاندنی پرۆژەکە لەبەر ئەوەیە کە شارەکە سیمبولی چاکسازییە