Plus4
berî 2 saet
حکومەتی عێراق سێ وەزارەتی نوێ دادەمەزرێنێت
پەرلەمانتار ئەحمەد ساعدی رایگەیاند: حکومەتی عێراق سێ وەزارەتی نوێی لەم کابینەیەدا دامەزراندووە.
وتیشی، وەزارەتەکان بریتین لە وەزارەتی زیرەکی دەستکرد، وەزارەتی دەوڵەت و وەزارەتی گەشتیاریش لەوەزارەتی رۆشنبیری جیاکراوەتەوەو بەتەنها کراوەتە وەزارەتێک.
دامەزراندنی سێ وەزارەتی نوێ لەکاتێکدایە، سەرۆک وەزیران دەڵێت: " 208 ترلیۆن دینار قەرزارین و مانگانەش 10 ترلیۆن دینارمان دەوێت بۆ موچەو خەرجییە سیادییەکان."




