کەمین
Plus4
berî 2 saet

بۆ جاری دووەم چەکدارەکان لەبۆسەیەکی تر خۆیان دەربازکرد بەڵام بەڵگەیان لێ بەجێماوە


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵی لەچەمی عۆفییەی قەزای حەویجە روبەروی ئەو چەکدارانە بونەوە کە شەوی رابردوو لەناوچەی دەنادیش کەوتنە بۆسەوەو هەڵاتن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4 کەوتووە؛ دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار کەوتنە بۆسەی هێزە ئەمنییەکانەوەو هەڵاتن، ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی شوێن پێیان کەوتبون و لەچەمی عۆفییە بینران و روبەروبونەوە رویدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، چەکدارەکان بەهۆی سەختی ناوچەکەوە توانیویانە هەڵبێن بەڵام حەشارگەکەیان ئاشکرا بوە کە شوێنەواری خوێن دۆزراوەتەوە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی بریندار یاخود کوژراویان هەیە.