Plus4
berî 3 saet
نووسەرێکی دیاری کەرکوک کۆچی دوایی کرد
نوسەر و وەرگێڕی دیاری کەرکوک، جەلیل کاکەوەیس، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
نوسەر و وەرگێڕ جەلیل کاکەوەیس لە ساڵی 1948 لە کەرکوک لە دایک بووە، قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە و لە ساڵی 1974 کۆلێژی ئاداب بەشى کوردى لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە
خاوەنى دەیانە کتێب و پەرتوکە و لە بواری وەرگێڕاندا خاوەنی ئەم كتێبانەیە: رۆمانی بەدگۆڕان (فرانتز كافكا) ، كورد لە سەدەی حەوتەمەوە تا سەدەی دەیەمی زایینی (ئارشاك پۆڵادیان)، باخچەی بەردین (نیكۆس كازانتزاكیس)، رۆمانی رۆژەكە لە سەدەیەك درێژتر دەبێتەوە (جەنگیز ئەیتماتۆڤ)، هەڵبژاردەیەك لە چیرۆكی عەرەبی و جیهانی بەناوی (خڵتەی دنیا)، رۆمانی شلۆمۆ كوردە و من و رۆژگار (سەمیر نەقاش)، رۆمانی ئاهەنگی تەگەكە (ماریۆ بارگاس یۆسا) ، رۆمانی چل رێساكەی عەشق (ئەلیف شەفەق) ، رۆمانی دەریاچە (یاسۆناری كاواباتا)، رۆمانی خەم و جوانی (یاسۆناری كاواباتا)، سۆفیگەرێتی (نیكۆس كازانتزاكیس).




