plus4
پێش مانگێک
د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك مام جەلال بە ئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند ، بۆ بەشداریكردنی لە مەراسیمی حەوتەین ساڵەی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال كە لە شاری كەركوك بەڕێوەدەچێت، داواتناممە بۆ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكان نێردراوە بە پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە .
وتیشی ، داواتنامەی تایبەت بۆ نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم نێردراوە ، بەڵام نازانرێت ئامادەبێت یاخود نا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەهەمان شێوە داواتنامەی تایبەت بۆ حزبە و لایەنە سیاسیەكانی عێراق و باڵیۆزان و راوێژكارانی سەرۆك كۆمارو ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانتاران و كوتلە جیاوازەكان نێردراوە كە ژمارەیان دەكاتە 600 كەسایتی و حزب و لایەنی سیاسی نێوخۆی و هەرێمایەتی.
رونیشیكردەوە، ساڵی رابردوو مەراسیمی ساڵرۆژی كۆچی سەرۆك مام جەلال لەشاری بەغداد بەڕێوەچوو، بۆ ئەمساڵیش بەو پێیەی سەرۆك مام جەلال گرنگییەكی تایبەتی بە كەركوك دەداو هەروەها شارێكی گرنگی عێراق و كوردستانە، بڕیاردراوە مەراسیمەكە لەو پارێزگایە بەڕێوەبچێت، لە ئێستاشەوە شاری سلێمانی دیاریكراوە تا ساڵی داهاتوو مەراسیمەكەی تێدا ئەنجامبدرێت.