كةشتى
plus4
berî 4 salan

 

پاش 13 رۆژ لە گڕ گرتنی كەشتیەكی زەبەلاحی بارهەڵگر لە زەریای ئەتڵەس، دواجار نوقمبوو.
سەرۆكی كەناراوەكانی دورگەی ڤایاڵ بە ئاژانسی رۆیتەرزی وتووە: كەشتیەكە ئاڵای بەنەمای لەسەربوو، ماوەی 13 رۆژبوو لەنێو زەریای ئەتڵەس گڕی گرتبوو، بە 400 ئۆتۆمبێلەوە ژێر ئاو كەوت.كەشتێكە 400 ئۆتۆمبێلی بەرهەمی كۆمپانیای فۆڵكس واگنی لەسەربوو، لەئەڵمانیاوە بەرەو ئەمریكا دەڕۆیشت، تەنها توانراوە تیمی كەشتیوانی كەشتیەكە رزگاربكرێت كە 22 كەس بونە.