
plus4
پێش ٢ ساڵ
ئیرینا مالتسیفا خانمە زانای زیندەوەرزانی روسیا هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی جێگرەوەی دروستكراوی شەكر بەكاردەهێنن.
لەمیانی گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رادیۆی سپۆتینگی روسی، ئەو زانا روسیە ئاماژەی بۆ ئەوەدەكات، لەشی مرۆڤ بەهەمان شێوەی شەكری راستەقینە، مامەڵە لەگەڵ ئەو دەرمانانە دەكات گوایە جێگرەوەی شەكرن، چونكە ئەو ئەندامانەی پێشوازی لەشیرینی دەكەن بەتەنها لەنێو دەمی مرۆڤدا نین، بەڵكو لەشوێنی دیكەی لەشدا هەن و بەنكریاس ناچار دەكەن بۆ تونەوەی گلوكۆز، ماددەی ئنسۆلین بەرهەمبهێنێت.
ئەو زانایە دەشڵێت " مێشك جیاوازی لەنێون گلوكۆزی راستەقینەو ماددە جێگرەوەكانیدا ناكات، هەركاتێك گەیشتە خوێن، دەستبەجێ فەرمان بە بەنكریس دەدات، ماددەی ئنسۆلین بەرهەمهێنێت."
ئیرینا مالتسیفا هۆشداری دەدات و دەڵێت " ئەو كەسانەی جێگرەوەی شەكر دەخۆن، ئەگەری هەیە توشی جۆری دووەمی شەكرەبن، بۆیە باشتر ویە میوە و سەوزەوات لەجێی جێگرەوە دروستكراوەكانی شەكر بخۆن ."