plus4
پێش 6 مانگ
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكات كە لەمانگی ئایاردا خانەنشین دەبن.
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئاشکرایکرد: خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی ڕاگەیاند کە ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێن و ئەمەش لەچوارچێوەی پاکێجی مووچەی مانگی ئایاردایەو پێنج هەزارو ٧٤٠ فەرمانبەر دەگرێتەوە.
دەستەکە کە سەر بەوەزارەتی دارایی عێراقە، داوا لەو کەسانە دەکات کە نامەی پاداشتەكەیان پێدەگات، سەردانی بانک و نووسینگەکانی پارەدان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەكە.