plus4
پێش 6 مانگ
لەچوارچێوەی هەڵمەتی (پشتیوانتانین) کە لەلایەن دەزگای ئەمنی نیشتمانییەوە لەخوێندنگەو قوتابخانەکانی ناوەندی و ئامادەیی کچان دەستیپێکردووە، دیاردەیەکی سەیرو مەترسیدار لەنێو یەکێک لەخوێندنگەکانی کچان ئاشکرا دەکرێت
هەڵمەتەکە بەئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی خۆپارێزی و کەمکردنەوەی گێچەڵی ئەلیکترۆنییە لەسەر کچان، بۆ ئەو مەبەستە دەزگای ئەمنی نیشتمانی لەبەسرە، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دادوەر، دیاردەیەکی مەترسیداری ئاشکراکرد.
ئەویش کاتێک یەکێک لەو کچە خوێندکارانە هەڕەشەی لەکچە هاوڕێکەی کردووە، بەوەی لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە نەشیاوەکانی ئەو کچە هاوڕێیەی لەسۆشیال میدیا، دەبێت بڕێک پارەی پێبدات، ئێستا دۆخەکە گۆڕاوەو لەبری کوڕان، کچان هەڕەشەی ئابڕووبردن لەیەکتر دەکەن.
ئەو کچە خوێندکارە لەگەڵ کەسێکی تردا ڕێککەوتووەو وێنەی کچە هاوڕێکەی بۆ ناردووە تا بڵاویبکاتەوە، گەر هاتوو لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە نەشیاوەکانی بڕێک پارەیان پێنەدات.
لەبەرامبەردا ئەو کچەی هەڕەشەکەی لێکراوە، گوێی بەداواکارییەکانی نەداو پەیوەندیی بەدەزگای ئەمنی نیشتمانییەوە کرد، پاش ئاشکراکردنی شوێنی ئەو کەسانە، مەفرەزەکانی دەزگاکە دەستگیریانکرد.