حەلبوسی
plus4
پێش 6 مانگ

 حزبی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی ئاشکرایکردووە ، هەوڵێک هەیە بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵەکەش لەلایەن چەند لایەنێکی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانە

🔻 محەمەد عەلەوی سەرکردە لە حزبی تەقەدوم : لەو باوەڕەداین تا ئێستا جێگرەوەی حەلبوسی نییە، گەڕانەوەی حەلبوسیش بۆ پۆستەکەی پێشبینی کراوە و دەشبێت هەنگاوێکی لەشێوەیە بەرێکاری یاسایی و سیاسی بێت.

🔻 عەلەوی: بیرۆکەی گەڕانەوەی حەلبوسی چەند لایەنێکی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پێشکەشێکردووەو ئەگەر سەربگرێت ئەوە بەرێکاری یاسایی و سیاسی حەلبوسی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست دەهێنێتەوە.

 دوێنیش پەرلەمانتار شەعلان کەریم کە کاندیدی حزبەکەی حەلبوسی بوو بۆ سەرۆکی پەرلەمان، کشانەوەی خۆی لەکاندیدبوون و لەحزبی تەقەدومیش راگەیاندو دەڵێت وەکو پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ کاردەکات، ئەمەش بەپێی چاودێرانی سیاسی راستی بوونی هەنگاوێکی لەوشێوەیە بۆ گەڕانەوەی حەلبوسی.