plus4
پێش 6 مانگ
دوای دەرکردنی بڕیارەکەی سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی پەرلەمانتارانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەکرداری بڕیارەکەی جێبەجێکرد.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە، 166 پەرلەمانتاری بە لێبڕینی بڕی یەک ملیۆن دینار لەمووچەکانیان سزادا.
ئەم کارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پاش ئەوە هات کە ماوەیەک بەر لەئێستا بەنووسراوێکی فەرمی، سەرجەم پەرلەمانتارانی خۆی ئاگادارکردەوە کە لەئەگەری ئامادە نەبوونیان لەهەر دانیشتنێکی پەرلەماندا، بڕی یەک ملیۆن دینار لەمووچەکانیان دەبڕێت، ئەمڕۆش بڕیارەکەی خستە بوواری جێبەجێکردنەوەو بەفەرمیش هەواڵەکەی ڕاگەیاند.