plus4
پێش ٢ ساڵ
لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، هێزی چیچان وەك هاوپەیمانی مۆسكۆ بەشدارێكی سەرەكین لەپرۆسەی داگیركاری كێف.
چیچان كەوتوەتە باكوری رۆژهەڵاتی قۆقاز لەئەوروپای رۆژهەڵات، بە " نۆختشی " یاخود " فایناخ " دەناسرێن.
چیچانێكان لەسەر ئاینی مۆسڵمانن و هەمویان سونە مەزهەبن، بەشێكی زۆریان سۆفین و لەسەر تەریقەتی نەقشبەندی و قادرین.
كۆمەڵگەی چیچیانی لە 130 هۆز پێكهاتووە و كۆمەڵگەیەكی عەشایەرین، ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە ملیۆنێك هاوڵاتیە و ساڵی 1818 وەك كەرتێكی سەربازی دامەزراوە.
لەدوای هەرەسهێنانی یەكێتی سۆڤێت ساڵی 1991، جینرال جەوهەر دودایف وەك سەرۆكی كۆماری چیچان هەڵبژێردرا و سەربەخۆیی چیچانی راگەیاند.
بەو هۆیەوە روبەڕوی هێرشی روسیا بوەوە و مۆسكۆ بڕیاریدا بەهێزی سەربازی ئەو وەڵاتە بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، دوای دوو ساڵ لەشەڕكردن، بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەر سوپای روسیا كەوت، ساڵی 1997 دوای گەیشتنی ئەسڵان مسخادۆف بۆ دەسەڵات، رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ روسیا ئەنجامدا.
ئێستا لەجەنگی روسیا و ئۆكرانیا، بەشێك لەچیچانێكان بونەتە كەوا سوری بەر لەشكرەكەی روسیا و لەداگیركردنی ئۆكرانیا بەشدارن.