ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet
كەناڵی (عەرەبییە/حەدەس) ئاشكرایكرد كە زانیاری هەواڵگری بەدەست گەیشتووە لەبارەی پیلانێك بۆ تیرۆركردنی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
كەناڵەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو كە گروپە چەكدارەكان پیلانیان بۆ تیرۆركردنی فایەق زێدان داڕشتووە.
بەپێی هەواڵەكە، هەڕەشەكان پەیوەندیان بە دۆسییەی چەككردنی گروپە چەكدارەكان و گەندەڵییەوە هەیە.
رونشیكردوەتەوە كە هێزە ئەمنییەكان رێوشوێنی توندیان بۆ پاراستنی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری گرتوەتەبەر.
- بۆ فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامانجە؟
لەساڵی 2025ـە دەسەڵاتی دادوەری عێرق كار لەسەر دۆسییەی گەندەڵی دەكات بەدیاریكراویش دۆسییەی عەدنان جومەیلی بریكاری وەزارەت نەوت.
لەسەر راسپاردەی فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادگای نەهێشتنی گەندەڵی بەسەرۆكایەتی (زیا جەعفەر) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عەدنان جومەیلی دەركرد و دواتر لێكۆڵینەوەكانی فراوانتر كردو هەڵمەتی بەرەبەیان ئەنجامدرا.
دواتر لەكۆبونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكە، فایەق زێدان پێی وتوون، هیچ هێڵێكی سو لەبەرانبەر نەهێشتنی گەەندەڵیدا نییە و دادگاكان فەرمانی دەستگیركردنی دەردەكەن و لایەنی جێبەجێكاریش جێبەجێی دەكات.
ئم وتانەی وەك كاردانەوە كردبوو بەرانبەر نیگەرانییەكان بۆ دەستگیركردنی پەرلەمانتاران و بریكار و سەرۆكی حزبێك لەهەڵمەتەكەی ئەو بەرەبەیانەی ژمارەیەكی زۆر بەرپرس لەناوچەی سەوز دەستگیركران.
هەروەك سەرەتای ساڵی 2026 فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی بالای دادوەری لەوتارێكدا وتی: "لەدوای سەركەوتن بەسەر تیرۆردا، چیتر پێویستمان بەچەك نەما لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت"
وتیشی، " دەوڵەتی كارا پشت بە رێزگرتن لەیاسا دەبەستێت، بڕیار یەكدەخات و چەك لەدەستی دەوڵەتدا سنوردار دەكات."
لەئێستاشدا دەوترێت، خودی فایەق زێدان خۆی سەرپەرشتی دانانی چوارچێوەیەكی یاسایی دەكات بۆ پڕۆسەی سنورداركردنی چەك لەدەستی دەوڵەتدا.




