کۆبونەوە
Plus4
berî 1 saet

زەیدی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پرسی قاچاخچێتی تاوتوێ دەکەن 


 عەلی  زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەگەڵ فائق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە.

 لە کۆبونەوەکەدا باس لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرا کە ئامانجیان سەپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی سەرچاوە ئابورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتییە.

هەروەها باسیان لە گرنگی پشتیوانی دادوەری بۆ ئەو هەنگاوانە کرد، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسا و سەپاندنی دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵی لە سەرتاسەری عێراق.