Plus4
berî 1 saet
محەممەد فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی نامەی دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان کرد
محەممەد فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، کە یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارەنەی بەشداریکرد لە دانیشتنی کاراکردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی کە لەئێستادا خۆی بە سەربەخۆی دەناسێنێت ، لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی دەڵێت، پەیوەندی بە چەند بابەتێکی خێزانی و تایبەتەوە هەیەو هۆکارێکی دیکەی لە پشتەوە نییە .
دوای پەسەند پەسەندکردنی دەست لەکارکێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارە، بەگوێرەی ئەنجامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لوقمان وەردی، کاندیدی دەرنەچووی یەکێتی، کە زیاتر لە 4606 دەنگی هێنابوو، شوێنی محەممەد فەیسەڵ کەریم خان دەگرێتەوە.




