امن كركوك
ئاژانسی هەواڵی plus4
berî 1 saet

کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31ی نیسانی 2026؛ ژمارەیەک ئەفسەری باڵای کەرکوک کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4؛ دەستگیرکراوەکانی بەرەبەیان، چوار ئەفسەرو کارمەندێکی پۆلیس بونە، لەنێو ئەفسەرەکانیشدا دووانیان بەڕێوەبەری دوو دامەزراوەی خزمەتگوزاری و ئەمنی هەستیارن.

 

سەرچاوەیەک لەپۆلیس بۆ plus4 ئاشکرایکرد کە دەستگیرکراوەکان بریتین لە ( بەڕێوەبەری شئوون داخلی کەرکوک، بەڕێوەبەری هاتووچۆی کەرکوک،  بەڕێوەبەری هۆبەی شئوون و  بەڕێوەبەری هۆبەی تۆماری ئۆتۆمبێلەکان لەهاتووچۆی کەرکوک).

 

پڵەس فۆر زانیوێتی کە دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرە باڵایانەی کەرکوک پەیوەندی بە دانپێدانانی چەند تۆمەتبارێکەوە هەیە لە دۆسییەکی ( بەرتیل و ساختەکاری )ی نێو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک کە هێشتا لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت.

 

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو ئەفسەرانەوە راگەیەندراوی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.