المفوضية
plus4
پێش ساڵێک

وەفدی کۆمیسیۆن دەچێتە هەرێم و وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دادەنرێت

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

بڕیارە سبەی وەفدێکی باڵای کۆمیسیۆن سەردانی ھەرێم بکەن و بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم کۆببنەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکە دەکرێت و وەفدەکە پێشنیازەکانی خۆیان بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردن دەخەنەڕوو، سەرۆکی ھەرێمیش وادەکە بۆ ھەڵبژاردنەکە دیاریدەکات.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەپێشنیازەکانی کۆمییسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پێدانی وادەی سێ مانگ دەبێت بۆ ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.