Plus4
berî 1 saet
زەیدی دەروازەی شلامچەی سنوری لەگەڵ ئێران داخست
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند ، دوای ئەو هێرشە درۆنییەی لە پارێزگای میسانەوە کرایە سەر سعودییە، عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،دەروازەی سنوری شلامچەی لەگەڵ ئێران داخست و کارمەندەکانیشی رەوانەی ماڵەوە کران.
دەروازەی سنوری شلامچە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای بەسرە و یەکێکە لە دەروازە دیارەکانی عێراق لەگەڵ ئێران.
پێشتریش عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند دەرکەوتووە لەپارێزگای مەیسانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر سعودیاو دەستبەجێ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی مەیسانی لەپۆستەکەی دوورخستەوە.




