Plus4
berî 1 saet
زەیدی: فەرماندەی پۆلیس و هەموو بەڕێوەبەرە ئەمنییەکانی مەیسانم دوورخستەوە
عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: فەرماندەی پۆلیسی مەیسانم لەئەرکەکەی دوورخستەوەو فەرمانیشم کرد بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە هەمویان رەوانەی لێکۆڵینەوە بکرێن و لەپۆستەکانیشیان دووریان بخەنەوە.
شەوی رابردوویش فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی مەیسانی لەئەرکەکەی بەخشی و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان پێکهێنا.
ئەم رێکارانە بەهۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر سعودیاوەیە کە ئاشکرابوە لەپارێزگای مەیسانەوە ئەنجام دراوە.




