Plus4
berî 54 deqîqe
لە کۆبانێ 9 گەنج ئاگریان بەردایەخۆیان و گیانیان لەدەستدا
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو، دژی شەهیدکردنی سیپان شێخ موس، لە کۆبانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی ئەنجامدراوە گرژی لێکەوتەوە، هێزەکانی ئاسایشی گشتیی کە سەر بە دیمەشق ، چوونە نێو شارەکەوە و ژمارەیەک گەنجیان دەستگیرکرد.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سەر بە دیمەشق لە گرتووخانەی کۆبانیەوە هەوڵیان داوە ئەو گەنجانە بگوازنەوە بۆ حەلەب بەڵام 26یان ئاگریان بەردایە بەتانییەکانی خۆیان لەنێو گرتووخانەی کۆبانی و بەهۆیەوە 9 کەسیان گیانیان لەدەستدا، 17ی دیکەشیان بەهۆی سوتانەوە برینداربوون باری تەندروستی چواریان ناجێگیرە.




