Plus4
berî 2 saet
وتەبێژی حکومەتی عێراق.. ئاگامان لێیە بەرهەمهێنانی نەوت لەوە زیاترە کە هەرێم باسی لێوە دەکات
🔻حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق:ـ
🔸ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027 لەهەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان کۆتایی هاتووە.
🔸لە بودجەی ساڵی 2027، بۆ یەکەمجار، داهاتی نا نەوتی بەرزدەبێتەوە بۆ 19%، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لە مێژووی عێراقداو ئەم ئاستەش لە ئەنجامی سنووردارکردنی گەندەڵی و باشترکردنی کاری دیجیتاڵی و جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنییە لە دەروازە سنوورییەکاندا.
🔸بەپێی ئاماژەو ئەو راپۆرتانەی بەردەستن ، بەرهەمهێنانی نەوت لەو ئاستەی هەرێمی کوردستان بانگەشەی بۆ دەکات زیاترە.
🔸پشکی هەرێمی کوردستان لە هەناردەکردنی نەوت 445 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا




