كیتس
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

بیل گەیتس ملیاردێری ئەمریكی لەبارەی ئەوەی چۆن خۆشبەخت دەبیت، وەڵام دەداتەوە و  دەڵێت: پارە یەكێك نیە لەئامرازەكانی خۆشبەختی.

 

خه‌ڵك رادەسپێرێت چوار خاڵ جێبەجێبكه‌ن بۆ ئەوەی خۆشبەخت بن، كە بریتین لە:
- بەخشین و دەستكراوەیی بەروی خەڵكی هەژار.

 

- راسپارده‌ی دووه‌م/ جێبەجێكردنی پابەندبونە كەسێتییەكان: گەیتس دەڵێت " ساڵی 1980 كاتێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفتم دروستكرد، یەكێك لەگرنگترین پابەندبونەكانم بەرانبەر خۆم و كۆمپانیاكە ئەوەبوو ئامێری كۆمپیوتەر بكەمە ئامێری سەرەكی لەجیهان.

 

- راسپاردەی سێیەم/ پێشخستنی حاڵەتی دەرونی: رایدەسپێرێت وەرزش بكات تاوەكو لەروی دەرونی و عەقلیەوە تەندروست بێت.

 

- راسپاردەی چوارەم/ دانیشتن لەنێو خێزاندا: دەڵێت دانیشتن لەگەڵ منداڵەكانت و باوك و دایكت خۆشبەختت دەكات و هەستی ئارامی و ئۆقرەیی زیاترت لا دروست دەكات.