plus4
پێش ساڵێک
رۆژی ٦-٥-١٩٨٢ لە شاری كەركوك وەكو هاوپشتییەک بۆ خۆپیشاندانەكەی شارۆچکەی قەڵادزێ، خۆپیشاندان لە شاری کەرکوکیش بەڕێوەچوو، بە داخەوە لەو خۆپیشاندانەدا هەشت كەس شەهیدبوون، و (٩٥) كەسی دیکەیش بریندار بوون، و زیاتر لە (٢٥٠) كەسی دیکەیش دەستگیركران كە ژن و پیاوی بە تەمەنیشیان تێدابوو، كە بەشێكی زۆریان لە ژێر زەبر و ئەشكەنجەی بەعسدا كەمئەندام بوون.
لەو خۆپیشاندانەدا نزیكەی سەد کەس لە کوڕ و کچی ئازاو چاونەترسی رێكخستنەكانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، و جەماوەرێکی بەرچاو لە دانیشتوانی خۆڕاگری کەرکوک لە کەنج و پیر، خوێندکار و کاسب، بەشدارییان كرد، و بە هوتافی؛ (بە هێزی مامە ریشە دووژمن دەکەین بە شیشا) و (برۆخی رژێمی فاشیی بەغدا) و (یەكێتیی نیشتمانیی ئاگرە بۆ دوژمنانی) و (كەم بژی و كەڵ بژی) و (سەربەخۆیی بۆ كوردستان) گڕیان لە غروری حزبی بەعسی لەناوچوو بەردا، و پێی وترا ئیتر بەسە بە ناحەق خوێن ڕشتنی نەتەوەی کورد!
ئەو خۆپیشاندانە وێڕای ئەوەی پشتیوانییەک بوو بۆ داوا رەواکانی دانیشتوانی شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان، هاوکات جەختکردنەوەش بوو لەەوی کە کەرکوک بەشێکی دانەبڕاوە لە کوردستان، و بەو کارە حزبی بەعسی لەناوچوو توشی شۆک بوو!
لە بیرەوەری ئەم یادەدا..
سڵاوو و دروود بۆ روحی پاکی شەهیدانی ئەو خۆپیشاندانە، و سەرجەم شەهیدانی کوردستان!