پایز
Plus4
berî 1 saet

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وەرزی هاوینە


سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی  ڕایگەیاند، بەپێی نەریتی کوردی و وتەی پێشینان، ڕۆژی 21ی ئەیلول وەک یەکەم ڕۆژی وەرزی پایز هەژمار دەکرێت و لە 20ی کانوونی یەکەم کۆتایی دێت، کە بەوەش درێژیی وەرزەکە نزیکەی 90 ڕۆژ دەبێت .

رونیشیکردوەتەوە ، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، یەکەم ڕۆژی پایز دەکەوێتە 23ی ئەیلولی 2026 لە کاتژمێر 03:05ی بەرەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان، و لە 21ی کانوونی یەکەمی 2026 لە کاتژمێر 23:50 خولەکی شەو کۆتایی دێت. بەوەش ماوەی وەرزەکە بەپێی پێوەرە فەلەکییەکان 89 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 45 خولەکە.

 سەبارەت بە وەرزی پایزی ئەمساڵ، باسی لەوەکردووە ،  لەم وەرزەدا پلەکانی گەرما دادەبەزن و بارستە هەوایەکی فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات و پێشبینیش دەکرێت وەرزی پایزی ئەمساڵ پڕباران بێت.