Plus4
berî 1 saet
کوڕێکی ئەبو درع دەستگیرکرا
دوای هەوڵێکی چەند مانگە، هەواڵگری رەسافە لە بەغداد بە تۆمەتی تیرۆر کوڕێکی ئەبو درع لامی دەستگیرکرد کە ناسراوە بە علول.
لەرابردودا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکەی ئەبو درع لە ناوچەی سەدر و دەست بەسەر دەیان چەکی مامناوەندو قورسدا گیراوە، هاوکات فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ دەرکرا.
هەر ئەو کات سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر بڕیاری دەرکردنی بۆ ئەبو درع و 10 کەسی دیکە لە شوێنکەوانی دەرکرد کە پێکدێن لە براو کوڕو کوڕەزای ئەبو درع.
لەرابردودا کوڕو لایەنگرانی ئەبو درع هەڵیان کوتایە سەر فەرمانگەیەکی شارەوانی لەبەغدادو بەزەبری هێز ویستیان ئیمزای گرێبەستی موڵکێکیان پێ بکەن کە خاوەنداریەتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەت و ئەمیندارییەتی بەغداد، هەروەها وشەی ناشرینش دژی کورد بەکاردەهێنن.




