ترامپ
Plus4
berî 1 saet

ئەمریکا زەنگی مەترسی لێدەدات: دۆخی ناوچەکە تێکەچێت


حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلە و گرنگی ئاراستەی تەواوی هاوڵاتیانی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

رایگەیاندووە کە بەهۆی توندبونی گرژییەکان، ژینگەی ئەمنیی ناوچەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکجار ئاڵۆز و ئەگەری هەیە لە هەر ساتێکدا پەرەسەندنی سەربازیی چاوەڕواننەکراو ڕووبدات و دۆخەکە تێکچێت.

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات کە لە ئێستادا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوڕاستن،  وشیارو چاوکراوەو ئارام بن، چونکە پێشبینی دەکرێت کایەی ئاسمانی ناوچەکە دابخرێت و گەشتە ئاسمانییەکان راوەستێت.

هاوکات داوا لە گەشتیاران دەکات پێش بەڕێکەوتنیان، راستەوخۆ لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی فڕین یان لینکە فەرمییەکانەوە، چاودێریی جوڵەی فڕۆکەخانەکانی بەغداد، هەولێر، سلێمانی و بەسرە بکەن.

داوا لە هاوڵاتیانی دەکات لەئەگەری پەککەوتنی گەشتەکان، لە ناوچەکەدا بمێننەوە و گەشتەکانیان سنووردار بکەن، و بەردەوام چاودێریی نوێترین پێشهاتە ئەمنییەکان لە ڕێگەی میدیا فەرمییەکانەوە 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، حوسییەکانی یەمەن  هێرشەکانیان دژ بە سعودیە چڕ کردووەتەوە و فڕۆکەخانە مەدەنییەکانیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ململانێ سەربازییەکان بۆ قۆناغێکی مەترسیدار پەرە دەستێنن