Plus4
berî 1 saet
بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكان خرایە پڕۆژە یاسای بودجەوە
فالح ساری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بڕگەی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی رۆژانەیان خستووەتە نێو پڕۆژە یاسای بودجەی 2027ـەوە.
وتیشی، ئەم رێوشوێنە دوای ماندوبونێكی زۆر هاتووە كە بە داتا و زانیارییەكاندا چوینەتەوەو تێچوە داراییەكەی و بەهەمیشەییكردنیانمان لێكداوەتەوە و كار بۆ دابینكردنی شایستەی داراییشیان كردووە.
وەزیری دارایی ئەوەشی خستوەتەڕوو كە بەبەرپرسیارێتییەوە كاریان لەو دۆسێیەدا كردووەو هەموو لایەنە دارایی و هونەرییەكانیان تەواوكردووە و خستویانەتە پڕۆژە یاسای بودجەوە.




