وەزیری بەعسی
plus4
پێش ساڵێک

پەنگین رێکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق کە کادرێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: تا پێش ساڵی 2003 ئەندامی تەنفیزی ئیتیحادی عێراق بوم لەبەغدا و بەعسی بومە.

دەشڵێت، من چاوی مەسعود بارزانی بوم لەنێو بەعس و بەغدا و بارهەڵگرێک بەڵگەنامەم بۆ هەولێر بردەوە.

ئیتیحادی عێراق کۆکەرەی هەموو یەکێتییەکانی لاوان و وەرزش و چالاکییەکانی تر بوو، لەلایەن عودەی کوڕی سەدام حسێن سەرۆکایەتی دەکرا و کەسێک ئەگەر تەواو هاوڕێ و جێی متمانەی ناوبراو نەبوایە نەیدەتوانی پۆست وەرگرێت بەتایبەت مەکتەبی تەنفیزی.