PLUS4
پێش ٢ ساڵ
سارا خالید فەهداوی هاوسەری دووەمی حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق.

فەهداوی ساڵی 1992 لەشاری رومادی لەدایكبووە.
لەعێراق و ئیمارات خوێندوێتی و بكالوریۆسی لەكۆلێژی دەرمانسازی لەئوردن بەدەستهێناوە.

ساڵی 2017 هاوسەرگیری لەگەڵ حەیدەر عەبادی كردووە لەو سەردەمەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.
جیاوازی نێوان تەمەنی عەبادی و سارا فەهداوی هاوژینی، 40 ساڵە.

سارا، كچی بنەماڵەیەكی ناسراوی پارێزگای ئەنبارە و باوكی پەرلەمانتار بوو، ساڵی 2011 بەهۆی كردەوەیەكی تیرۆرستییەوە لەنێو مزگەوتی ئوم ئەلقورا گیانی لەدەستدا.






