plus4
پێش ٢ ساڵ
عەبدولسەلام عارف لە 8ی شوباتی 1963 وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا و لە 13ی نیسانی 1966 لەروداوی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەیدا گیانی لەدەستدا.
عەبدولرەحمان بەزاز لە 13ی نیسانی 1966 بەشێوەیەكی كاتی دەسەڵاتی گردە دەست و دوای سێ رۆژ رادەستی عەبدولرەحمان عارفی كرد.
عەبدولرەحمان عارف لە 16ی نیسانی 1966 بوە سەرۆك كۆمار تاوەكو لە كودەتاكەی 17ی تەموزی 1968 لەسەر كورسیەكەی لادرا.
ئەحمەد حەسەن بەكر لە 17ی تەموزی 1968 وەك یەكەم بەعسی دەسەڵاتی عێراقی گردە دەست و لە 16ی ئاب -ی 1979 دەستی لەكاركێشایەوە.
سەدام حسێن لە 16ی ئاب -ی 1979 بوە سەرۆك كۆمار تا رۆژی روخانی رژێمی بەعس لە 9ی نیسانی 2003 .
لەنێوان ساڵانی 2003 تا 2004ئەگەرچی ئەنجومەنی دەسەڵات هەبوو بەڵام ئەمریكیەكان حاكمی رەهای عێراق بون، یەكەم جار جەی گارنەر و دواتر بۆل برێمەر.
لە 28ی حوزەیرانی 2004 تا 7ی نیسانی 2005 غازی یاوەر وەك سەرۆك كۆماری قۆناغی گوازراوەی عێراق دەستبەكاربووە.
مام جەلال یەكەم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی عێراقە لەدوای روخانی رژێمی بەعس، لە 7ی نیسانی 2005 دەسەڵاتی وەرگرتووە تا 24ی ئابی 2014 ( لە 18ی ئهیلولی 2012 ) بەهۆی نەخۆشێكەیەوە ئەركەكەی بەجێهێشت.
فوئاد مەعسوم لە 24ی ئاب -ی 2014 وەك سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا تاوەكو لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018 دەسەڵاتی رادەست سەرۆكی نوێ كردووە.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018 بوە سەرۆك كۆمار ........