PLUS4
پێش ساڵێک
د. کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت: ژه‌می به‌ربانگ گرنگترین ژه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه که پێویسته بایه‌خی پێ بدرێت و به هێواشی بخورێت و خواردنه‌کان به باشی بجورێت و پێویسته مرۆڤ دوای خواردن یه‌کسه‌ر پاڵ نه‌که‌وێت ۰— سه‌ره‌تا :
ــــ ڕۆژوو به یه‌ک ده‌نک خورما یان یه‌ک ده‌نک قه‌یسی یان یه‌ک قاش کاڵه‌ک یان دوو بۆ سێ ده‌نک مێوژ بشکێنرێت له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌رداخ ئاوی فێنک یان ئاسایی ۰
باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ :
یەکەم/ یه‌ک قاپی بچووک شۆربا : وه‌ک په‌ڵپینه به‌ترش ، شۆربای قارچک ، سوپی مریشک ، شۆربای سه‌وزه ۰
دووەم/ یه‌ک قاپی بچووک زەڵاتە : ته‌ماته له‌گه‌ڵ خه‌یار یان ترۆزی یان کاهوو ؛ ئه‌توانرێت هه‌موو سه‌وزه‌یه‌کی تری تێکه‌ڵ بکرێت وه‌ک چه‌ونده‌ر ، بیبه‌ر ، برۆکلی ، بیبه‌ر ، زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ لێمۆ یان سندی ۰
سێیەم/ یه‌کیک له‌م خۆراکانه :
ـــ یه‌ک قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ى باینجان یان فاسۆلياى سه‌وز يان كوله‌كه يان باميە + یه‌ک پارچه‌ی بچووک گۆشتی سوور بی به‌ز یان مریشک بێ پێست ۰
ــ یه‌ک قاپ یاپراخی گه‌ڵامێو + یه‌ک قاپی بچووک پاقله‌ی سه‌وز یان یه‌ک قاپ یاپراخی سڵق ۰
ــ ۱ ماسی بر‌ژاو + ۱ بۆ دوو نانی تیری ۰
ــ یه‌ک قاپ نۆکاو ۰
ــ سێ بۆ چوار شفته یان کوبه ۰
ــ یه‌ک قاپ ماست + دوو کولێره یان دوو نانی تیری ۰
یه‌ک قاپ ته‌ماته‌ی سوورکراوه + دوو کولێره یان دوو نانی تیری ۰ شيش سينگى مريشك یان گۆشت یان جگه‌رى بر‌ژاو + ۲ شيش سينگى ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + دوو نانی تیری ۰
یه‌ک قاپ ساوه‌ر یان قه‌له خه‌رمان ۰
چوارەم/ یه‌ک کووپ چا یان قاوه ؛ به‌ڵام له ڕووی زانستیه‌وه باشتره چا یان قاوه یه‌ک سه‌عات دوای خواردن بخورێته‌وه